پیاوی ئازا چاوی لە چاوان ناترووکێنی.
کۆمەڵگەی کوردەوار کەسی ئازای لێنابڕێت، پەروەردەی دایکان مرۆڤی سەربڵند بەرهەم دێنی، کە بەگژ هەموو ستەمێکدا دەچنەوە. پەندەکە بۆ کەسانێکی چەلەنگ و بوێر و چاونەترس بەکاردێت کە لە بەرانبەر بەهێزترین دوژمنیاندا ناترسن و ئازایانە بەرەنگاریان ببنەوە. [1]