پیاوی ڕەزیل بەدوای ماریدا دەڕوا، وا دەزانێ گوریسە.
ڕەزیل: مەبەست لە کەسی چرووک و پارەپیسە. مار: خشۆکێکی ژەهراوی کوشیندەیە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی دەستنووقاو و چرووکە کە دەستکاری ئەو سامانە ناکات کە کۆیکردووەتەوە، ژیانی بەشتی سادە ئێرە و ئەوێ بەڕێدەکات، هەندێک جار بەهۆیەوە تووشی زیان دەبێت. [1]