پیاوی گەورە لە کوێ دانیشێ ئەوە سەرەوەیە.
لە کوردەواردا ڕێز و پێزانیین بۆ کەسی گەورە و بەتەمەن نەریتە، واتە: کۆی خێزان و کۆمەڵگە ڕێزی زۆر بۆ کەسی ڕێشسپی و بەساڵاچوو دادەنێن، لەکاتی دانیشتن و کۆڕوکۆبوونەوەدا هەمیشە دەیانخەنە بەشی سەرەوەی دانیشتن، یان کەسی بە تەمەن لە کوێ دانیشێ، هەمووان ڕوو لەوێ دەکەن. [1]