پیری شامێ، تەبایی عامێ.
عام: گشت. لە کوردەواردا کەسی پیر و بەتەمەن، جێگەر ڕێز و نەوازشی کۆمەڵگەن، کەسە پیرەکان هەمیشە کاری ڕێنیشاندەریی و ئامۆژگاریی کەسانی ناو بنەماڵە و خەڵکین، بۆیە بەردەوام تەبایی و پێکەوژیانی بنەماڵە و خێزانەکانیان لە ئەستۆدایە، پەندەکە واتە: پیرێکی بەئەزموون دەبێتە ئارامیی ناوچەیەک.[1]