بارکۆڵەت نەسووتێ.
لە کوردەواردا بە بارێکی بچووک دەوترێت کە گەڕیدەیەک یان ڕێبوارێک لە کۆڵی بنێت و لەگەڵ خۆی بۆ گەشتێک بیبات، بارکۆڵە چارۆکەیەک یان کۆڵەپشتێکی بچووکە کە کەلوپەل و پێداویستی ئەو کەسەی تێدایە کە گەشت ئەنجامدەدات. پەندەکە واتە: ماڵت پارێزراوبێت و تووشی زیان نەبیت. [1]