پاش ئەوەی لەپاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی توانی دوو میدالیا دەستەبەر بکات، جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی خەڵاتی #ئەڤین سەعید# دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #09-07-2023# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێز حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە ئەڤین سەعید کچە یاریزانی یانەکە کە پاڵەوانی یارییەکانی 400 مەتر و 100 مەتری پۆستەیە.
لە و دیدارە وەرزشیەدا کە نزار ئەکرەم ڕاهێنەری کچە یاریزانی ناوبراو ئامادەی بوو سەرەتا جێگری سەرۆکی یانە پیرۆزبایی ئەو دەست کەوتانەی لە ئەڤینی پاڵەوان کردوو ڕایگەیاند کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە توانیویەتی باشترینەکان بگەیەنێتە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق و پاڵەوانانی یارییەکانی پێگەیاندووە و نوێنەرایەتی وڵاتێکی لەپاڵەوانێتییەکانی دەرەوەدا پێکردوون.
هەروەک مەحمود ئەحمەد پاڵپشتی تەواوی یانەی بۆ تیپی گۆڕەپان و مەیدان دووپات کردەوە و وتیشی تیمی کچانمان تیمێکی دیاری ئێراقن کە بە چەند کیژە پاڵەوانێک ساڵانە ململانێی بەهێزی یانە بەهێزەکان دەکات کە بە دەیان یاریزانی لەنێو گۆڕەپانی یارییەکە ڕکابەری سەرسەختی یانەی پێشمەرگە دەکەن.
دواتر خەڵاتی تایبەتی یانەی پێشمەرگەی پێشکەش بە ئەڤین سەعید کردوو هیوایی سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواست.
سەبارەت بە و ئەنجام و دەست کەوتانەیان ، نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیان کە خۆش بەختانە هەڵبژاردەی ئێراق بە دوو لە کیژە پاڵەوانانی پێشمەرگە بەهێزتر بوون و ئەو دوو کیژە هەریەک لە ئەڤین و مریەم عەبدولحەمید بوون کە هەردوکیان توانیان لەپاڵەوانێتی عەرەبی میدالیایی پلەکانی سێیەم دەستەبەر بکەن .
نزار وتیشی لەگەڵ ئەوەی ئەڤین لە ئێستادا 2023 گەڕاوەتەوە خاکی نیشتمان بەڵام کۆڵنەدەرانە لە مەشق و ئامادەکاری بەردەوام دایە بۆ بەشداری لەپاڵەوانێتییەکانی داهاتوودا.
سەبارەت بە مریەم عەبدولحەمید نزار وتی ، لەپاڵەوانێتی عەرەبی ئەو کیژە پاڵەوانەمان بە ڕاهێنەری کاپتن ڕەعد توانی پلەی سێیەم و میدالیایی بڕۆنز بەدەست بهێنێت و هەروەک لەپاڵەوانێتی یارییەک عەرەبییەکان هەمان ئەنجامی دەستەبەر کردووە و لە ئێستاشدا مریەم بۆ بەشداری لە یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ئاسیا لە وڵاتی تایلاندە و لە ئاستی پێشکەوتوان دەچێتەوە نێو ڕکابەرییەکان و دەیەوێت میدالیایەکی دیکە بۆ خۆی و هەڵبژاردەی ئێراق لە یاری بازی بەرزدا بەدەست بهێنێت کە یارییەکانی لە ڕێکەوتی 12 تا 15 ی تەمووز بەڕێوە دەچێت.
دواجار نزار ئەکرەمی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەر وتی ، ئێمە بەردەوام دەبین پشت بە خوای گەورە و ئێوەش چاوەڕوانی ئەنجامی زیاترمان لێبکەن.
[1]