ئەگەر دێڵەبەبایە، گەمبۆڵ دێت لە بەغدایە.
دێڵەبەبا: مەبەست لە مێیەت ئاژەڵی سەگە لە کاتی جووتبوونیدا بەدوای نێرەی سەگ (گەماڵ) دا دەگەڕێت، گەمبۆڵ یان گەماڵ مەبەست لە نێرەی سەگە. بەغدا: مەبەست لە پایتەختی دەوڵەتی عەباسییە، لە پەندەکەدا مەبەستی لە جێگەیەکی دوورە، واتە: دێڵە سەگ کە بەبا بێت، لە دوورترین جێگە گەماڵ هەر پەیدادەکات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە گەر شتێکت پێویست بێت، لە دوورترین جێگەش بێت، هەر دەستت دەکەوێت. [1]