خەسوێ چاک جووتە گایە، خەسوێ خراپ لینگە گایە
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خەسوێ چاک جووتە گایە، خەسوێ خراپ لینگە گایە) ، لە وراتی
کۆیەکۆیە وتراوە: خەسووی چاک بە فەلاحەتییەک هەیە، بەڵام لە خۆشناوەتیدا خەسووی باشیان بە (جووتەگا) داناوە، لە کۆندا بەتایبەت لە هەرد و کێو و لاپاڵی خۆشناوەتی لە دۆڵەکانی (
مەلەکانمەلەکان و سماقوڵی و
بالیسانبالیسان و
هیرانهیران و
نازەنیننازەنین ) ئاژەڵی گاجووت زۆر بەنرخ بووە چونکە هەموو کاروبارێکی گواستنەوە و کێڵان و جووتکردن و گێرەکردنی پێکراوە ئەوەی جووتە گایەکی جووتکردنی هەبووایە، ئەوا کەسێکی بەختەوەر و هەبوو بووە و پەکی لە هیچ نەکەوتووە، بەڵام ئەوەی لینگە گایەکی هەبێت واتە: یەک گای جووتکردنی هەبووایە، بەناچاری لەگەڵ کەرێک کاری پێکردووە و لەکوردەواریدا ئەگەر کەسێک یەک گای هەبووایە پێیان دەوت: (کابرای کەروگا) ، چونکە کارکردن بە کەر و گایەک خاوەنەکەی زۆر ماندوو دەکرد، بۆ هەردوو حاڵەتی خەسوی باش و خراپ خۆشناوەتی وتویەتی: خەسوێ چاک جووتە گایە، خەسوێ خراپ لینگە گایە.
[1]