فێرگەی باسکەی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی خولی هاوینەی دەست پێدەکات و لەو چوارچێوەیەشدا و بڕیارە ناونووسین دەست پێبکات .
سەبارەت بە دەست پێکی مەشقە ئامادەکارییەکانی فێرگەی باسکەی یانەی پێشمەرگە کامەران محەمەد ئەمین ڕاهێنەری تیپی باسکەی یانەکە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند ، کە وەک نەریتە بەردەوامەکانی یانەکەیان ، فێرگەی باسکە دووبارە خولی هاوینەی دەبێت و بڕیاریان داوە لە ڕێکەوتی
27-05-202327-05-2023 یەکەم یەکەی مەشقی بە فێرخوازان بدرێت و دەست دەکەن بە ڕاهێنانەکان .
کامەران وتیشی لەم وەرزە لەگەڵ هاوکارم ، ڕەڤەند عەبدول حەمید کە یەکێکە لە ڕاهێنەرە لاوە بە تواناکان مەشقەکان دەڵێینەوە و هەفتانە سێ ڕۆژ یەکەی مەشقی ئەنجام دەدەین .
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 552 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!