بە مەبەستی سوپاسکردنی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی لە پایی ئەو هاوکارییە بەردەوامانەیان کە پێشکەش بە یەکێتی بالەی ئێراقی دەکەن ، ڕۆژی شەممە
13-05-202313-05-2023 ، بەڕێز جەمیل عەبادی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کردوو لەلایەن بەڕێزان،
شێخ جەعفەر شێخ مستەفاشێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکی یانە و حاکم
مەحمود ئەحمەد مورادمەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆک ، پێشوازی لێکرا .
لە و میواندارییەدا و سەرەتا سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەخێرهێنانی لە سەرۆکی یەکێتی بالەی ئێراق کرد بۆ شاری سلێمانی و خۆشحاڵی خۆی پیشاندا کە ، یەکێتی بالەی ئێراق لە ئێستادا کاری جیاواز دەکات و کاری لە پێشینەیان بەهێزترکردنی هەڵبژاردەکانی ئێراقە لەسەر ئاستە جیاوازەکان و بە گرنگی زانی ئەو یارییە کە جەماوەرێکی بەرچاوی هەیە لەلایەن یەکێتییەکەیانەوە گرنگی بەرچاوی پێبدرێت .
ئەمە و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هەموو هاوکارییەکی یانەی بۆ دووپات کردنەوە و هیوایی خواست کە ئامادەکاری هەڵبژاردەی خانمانی ئێراق بۆ دەست کەوت و سەرکەوتنەکان بێت لەپاڵەوانێتییە دەرەکییەکان .
دواتر جەمیل عەبادی سەرۆکی یەکێتی بالەی ئێراق بەگەرمی سوپاسی سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و حاکم مەحمودی جێگری کرد کە ئەو پاڵپشتییە بەرچاوەی یەکێتییەکەیان و یارییەکە دەکەن چ وەک تیمی خۆیان لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە چ وەک هەڵبژاردەکانی ئێراق کە لە شاری سلێمانی و لە کاتی ئامادەکارییەکانیاندا دەرگای یانەکەیان واڵا بووە و تەواوی هاوکاریان کردوون .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێستادا کەمپێکی چڕی مەشقیان لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە دەست پێکردەوە ئەوەش بۆ بەشداری هەڵبژاردەی خانمانی ئێراقە لەپاڵەوانێتی یارییە جۆراوجۆرەکان کە تایبەتە بە وڵاتی عەرەبی و لە وڵاتی جەزائیر یارییەکانی بەڕێوە دەچێت .
لە کۆتایش هەردوولا جەختیان کردەوە کە پێکەوە کاری لەپێشینەیان برەودان و بەرەوپێشچوونی یاری بالە و خزمەتکردنی یاریزانانی ئەو یارییەبێت تا لە وڵاتدا ئاستی تیمەکان و یاریزانان بەرەو پێشبچێت.
[1]