پیاو ئاقڵ بێ، تەمەنی کەمە.
ئاقڵ: مەبەست لە کەسی بەهۆشوگۆشە. لە کۆمەڵگەدا کەسە زانا و داناکان بەباشی هەڵسەنگاندن بۆ ئێستا و ئاییندە دەکەن، باش ورد دەبنەوە و ئاییندە دەبینن، بۆیە زۆر خێرا دەکەونە بەرهەڵمەتی لەناوبردن، یان کەسە سەرڕاست و ڕاستگۆکان لەپێش هەمووان دەکەونە بەر هێرش نەیارەکانیان. [1]