پیر لەسەر قەبرییە، ساڵی نوێی لە فکرییە.
قەبر: گۆڕ. فکر: بیروهۆش. لە کۆمەڵگەی کوردەواردا کەسی بەتەمەن و بەساڵاچووی زۆرە کە خاوەنی بیرن، واتە: هەرچەندە پیرەکان دەچنە تەمەنەوە و لە مردن نزیک دەبنەوە بەڵام بە ئومێدەوە دەژین. پەندەکە واتە: مرۆڤی هۆشمەند و خاوەن بیر، تا کۆتا چرکەساتی تەمەنی بەرنامە دادەنێت بۆ ئاییندە. [1]