ناونیشانی بابەت: خانەقین.. گومەت (سپێرکان) لە فەوتان ڕزگار دەکرێن
ئامادەکردنی: #دیاری ئەحمەد#
گومەت (سپێرە) سەبازییەکانی #خانەقین# لە فەوتان ڕزگار دەکرێن و چالاکانێک زانیاریی دەخاتە ڕوو. ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی 7ی 2023، ئەمیر خانەقینی، چالاکوانی دیاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە خانەقین، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند، لە خانەقین چەند گومەت (سپێرێک) هەیە کە بوونەتە شوێنەوار و لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم درووست کراون لە ساڵانی نێوان 1914 بۆ 1918، ئەو کاتە لایەن بەریتانیەکانەوە درووست کراون، سەرچاویەیەکیش باس لەوە دەکات کە ئەو سپێرانە کاتی عوسمانییەکان درووست کراون، بەڵام بەپێی بەدواداچونەکان لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم درووست کراون.
وتیشی، بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دوایی چەند جارێک هەوڵ دراوە گومەت (سپێرەکان) لابدرێت و زەوییەکان بۆ شوێنی نیشتەجێبوون بەکار بهێندرێت و دوایین حاڵەت نزیک گەڕەکی دارەکونارەی خانەقین و هەندێک خەڵک دەیانەوێ ئەو زەویانە بەکار بهێنن بۆ شوێنی نیشتەجێبوون.
هاوکات، ئەمیر خانەقینی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، چاڵێکی گەورەیان درووست کرد و گومەت (سیپێرێکیان) خستە ناو چاڵەکە و شاردیانەوە، بەڵام ئێمە وەکوو چالاکوانان کارمان لەسەر ئەو بابەتە کرد و فەرمانگەی تایبەت بە شوێنەواریش هاتنە سەر خەت، گومەتەکەیان لەژێر زەوی دەرهێناو گەڕاندیانەوە بۆ شوێنی خۆی.
ژمارەیەک گومەت کە لە خانەقین پێی دەگوترێ (سپێر) کە گومەتی کۆنی سەربازین لە شارەکە هەیە کە لە ژوورێک پێکهاتونە و سێ پەنجەرەی بچوکیان هەیە و ئەو گومەتانە لە سەدەی ڕابردوو بە مەبەستی سەربازی بەکارهێنراون و بوونەتە بەشێک لە شوێنەواری خانەقین.[1]