تەماع وەک ئەسپی سەرکەشە، جڵەوی نەگری هەڵت دەدێرێ.
تەماع: بۆ کەسی چاوچنۆک یان بە چاوتەنگ بەکاردێت. ئەسپی سەرکەش: مەبەست لەو ئەسپە کێوییانەیە کە بە ئاستەم دەستەمۆ دەبن، جڵەو: بەو گوریسە دەوترێت کە دەکرێتە سەر و ملی ئەسپ، تا سوار جلەوگیریی ئەسپی پێبکات، پەندەکە واتە: کەسی چاوچنۆک گەر جڵەوی خۆی نەکات، ڕووزەردی خەڵکی دەبێت. [1]