تڕ خۆت و سڕی خۆت.
تڕ و سڕ: مەبەست لە نهێنی و پەنهانی کەسێکە. هەموو مرۆڤێک بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی لە ژیانیدا، پەنهان و نهێنی تایبەتیی خۆی لا کەڵەکە دەبێت، کە پەیوەندی بە کەسایەتی خۆدی خۆیەوە هەیە، ئاشکرابوونی و هەڵماڵینی پەردە لەسەری، مرۆڤ تووش لەکەداریی دەکات. [1]