ئایا دەزانی تەنیا خۆت دەبێ کار لەسەر دەروونی خۆت بکەی، تا لە ژیاندا هەست بە بەختەوەری بکەیت؟
هەستکردن بە بەختەوەری ئەستەم نییە، تەنیا پێویستە پابەندی هەندێک خاڵ بیت.
=KTML_Bold=ئەو خاڵانە چین، کە هەستکردن بە بەختەوەری لە ناختدا بەهێز دەکەن؟=KTML_End=
1- خۆت خۆش بوێ.
2- بە هیچ شێوەیەک ژیانی خۆت لەگەڵ ژیانی کەسێکی دیکەدا بەراورد مەکە.
3- مرۆڤێکی شوکرانەبژێر بە.
4- ژیان بە سادەیی وەربگرە و قوورس مەیگرە.
5- زوو تووڕە مەبە.
6- ڕق و کینە لە دڵتدا ڕامەگرە.
7- لە ژیانتدا نەرێنی بیر مەکەوە و دوور بکەوە لە وزەی نەرێنی.
8- لێبووردە بە بەرانبەر بەوانەی هەڵەت لەگەڵ دەکەن.
9- هەمیشە لێو بەخەندە بە.
10- زۆر بیر لە ڕابردوو و داهاتوو مەکەوە.
11- لەو چرکەیەدا بژی تیایدایت.
12- دڵفراوان بە. [1]