زانایان و توێژەرانی زانکۆی بەناوبانگی (فاینبێرگ)ی ڕووسی، لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا بۆیان دەرکەوت، خەوتن لە ژوورێک کە گڵۆپەکەی هەڵە و ڕووناکە، کارێکی ناتەندرووستە و وا باشترە شەوانە لە کاتی خەوتن گڵۆپی ژوورەکەتان خامۆش بکەن.
خەوتن لە ژووری ڕووناک، واتە ژوورێک کە گڵۆپی تێدا پێیە، دەبێتە هۆی خێرابوونی ترپەی دڵ و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
زانایان پێیان وایە، ئەم بابەتە گرنگە و پێویستە بەهەند وەربگیرێ و شەوانە پێش پشوودان و خەوتن، گڵۆپەکانی ژوورەکەتان بکوژێننەوە. [1]