ئەندامانى مەکتەبى سیاسى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پێیانوایە قسەکانى ئەندامێکى کۆمیتەى ناوەندى #پارتى دیموکراتى کوردستان# بە پلان و بەرنامە کراوە و ناوبراو لەلایەن باڵێکى نێو پارتى ئاڕاستە کراوە.
ڕۆژى یەکشەممە، 9ى تەمموزى 2023، لەکاتى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتیى لە سەڵاحەدین، سالار عوسمان، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا هێرشى کردە سەر یەکێتیى و ڕاستەوخۆش دواى کۆبوونەوەکە #بافڵ تاڵەبانى#، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان بە توڕەییەوە وەڵامى ناوبراوى دایەوە..
بەبۆچوونى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى ئەو حزبە پێیانوایە، قسەکانى ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى پارتى بە پلان بووە و ناوبراو ئاڕاستە کراوە لەلایەن باڵى #مەسرور بارزانى#.
یەکێتیى نیشتمانى کوردستان پێیانوایە لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا ئەوە یەکەم جار نییە هەوڵی تێکدانى پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتیى دەدرێت و پێشتریش بافڵ تاڵەبانى و #قوباد تاڵەبانى# سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانیان لەسەر ئەو پرسە ئاگادارکردۆتەوە. [1]