پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
گوڵنامە
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914 وە هەتا 1958-بەشی یەکەم
24-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ساڵانەی ئامار و پوختەی کار و چاڵاکییەکانی وەزارەتی داد بۆ ساڵی 2016
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
گەیلان عەباس
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
قەیوم بەربەستی بەردەم شارەوانییەکانی کورد لە تورکیادا
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دۆخی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان؛ ئەنجامەکانی ڕووپێوی کار و بێکاری نیوەی دووەمی 2015
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئاماری پیشەسازی دامەزراوەی مام ناوەند لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕووپێوی یەکەگەڕۆکەکان لەعێراق و هەرێم بۆساڵی 2015
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕووپێوی بازرگانی ناوخۆ لە کەرتی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان 2012-2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,993
وێنە 104,854
پەرتووک PDF 19,332
فایلی پەیوەندیدار 97,579
ڤیدیۆ 1,401
ژیاننامە
یەڵماز گۆنای
ژیاننامە
ئەمیر حەسەنپوور
شوێنەوار و کۆنینە
پردەکەی قلیاسان
ژیاننامە
جەمال حەمەکۆڵ
ژیاننامە
عوسمان خۆشناو
ماڵی خودا لەکوێیە؟
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ماڵی خودا لەکوێیە؟

ماڵی خودا لەکوێیە؟
ناونیشان: ماڵی خودا لەکوێیە؟
نووسەر: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #18-06-2023#
حەج ئەو بەرزەخە گرنگەی عیبادەتە لە ئیسلامدا کە بەوردی مەودای نێوان شوناسی دینی و حەقیقەتی دینیی تیدا بەرجەستە دەبێت. لە حەجدا هەم عیبادەتی فەردی و عروجە ستونی و ڕۆحانییەکەی، هەمیش عیبادەتی دەستەجەمعی و دیسپلینە چەسپاوە ئاسۆییەکەی بەبێ ئەوەی لێکبدەن تێکەڵ بەیەک دەبن و وەک دوو مراوی عاشقی لێواری دەریایەک لەکاتی زەردەی ئێوارەدا مل لە ملی یەک دەئاڵێنن و لە هاڕمۆنییەکی تەواو نەرمدا پێکەوە سەما دەکەن. بە قەولی غەزالی ئەنەرژی و هیممەتە کەمە فەردییەکان یەکدەگرن و تێکڕا پێکەوە بەبێ ئەوەی لێی کەمبێتەوە بەیەک ئاست هەمووان گەرم دەکاتەوە. لە دیدی مندا حەج بێ زیانترین و تەواوترین و کامڵترین بەیەکگەیشتنی شوناس دینی و ئیمانی دیینە.
بە پێچەوانەی دینیە ئیبراهیمییەکانی دیکەوە کە ڕووداوێکی وەک حەجیان تێدا نابینرێت، ئیسلام بەوردی کاری لەسەر ئەم کۆنفرانسە فەردانییە/دەستەجەمعییە پڕ لە ڕموزات و سیمبۆلە کردووە و دواتریش لە فۆڕمی پاکێجێکی وەک بوون بە حاجیدا خەمڵاندوویەتی.
=KTML_Bold=ئیحرام:=KTML_End=
لەسەرەتاییترین ڕوکنە فەردی و دەستەجەمعییەکانی حەج دەرچوونە لە ژیانی مەئلوف و باوی دونیا. گەڕانەوە بۆ دۆخێکی هەرە سەرەتایی مرۆڤ و گرنگترین بنەمای پایەی نێو حەجە. بەستنی ئیحرام و دورکەوتنەوە لەوەی لە ژیانی ئاساییدا چۆن ژیاویت لە قوڵترین ماناکانی حەجە. لە ئیحرامدا و لە ڕوانگە تەنک و ئابووری/ کۆمەڵایەتییەکەیەوە هەموومان وەک یەک و یەکسان و چونیەک دەردەکەوین، بەڵام لەمە گرنگتر دیوە قوڵەکەی ئیحرامە. لە مۆراڵدا ئیحرام پۆشین ڕەمزێکە بۆ دەرچوون لە ماددیاتی ژیان، گەر بە شێوەیەکی کاتیش بووبێت تۆ بەم چەند مەتر خامەی لەخۆتت ئاڵاندووە دەڵێیت واز لە هەموو ئەوە دێنم کە دڵم پێوەی نووساوە و لە وڵاتی خۆم وابەستەی بووە. ئیحرام لە قوڵترین مانای خۆیدا ڕووتبوونەوە و دەستهەڵگرتنە لە داوی تەزویر ڕیابازی و زینەتەکانی دونیا و ئەوەی لە ڕابردوودا لەخۆمان ئاڵاندووە و پێوەی نازیومانە.
لە بەستنی ئیحرامەوە بۆ شکاندنی تۆ دەبێت پابەند بیت بەو دیسپلینەوە کە بۆت دادەندرێت. لە خەڵک و خوا گەڕێ، لە کاتی ئیحرامدا تۆ مافی ئەوەت نییە مێروولەیەک، قالۆنچەیەک یان تەنانەت خشۆکێکی ژەهراوی وەک مار و دوپشکیش بکوژیت ئەگەر چی زیانیشی بۆت هەبێت. ئەمە گەورەترین مانا و نیشانەیە بۆ هارمۆنییەتی تۆ لەگەڵ گەردوون و ئەوەی تێیدایە. لە دیوە ستونییەکەیدا تۆ هیچ شتێک لە خۆت بە کەمتر نازانی وەک مەخلوق و هەواو هەوەس و غرورە ئینسانییەکەت یەکسان دەکەیتەوە لەگەڵ هەموو بووندا، لە دیوە ئاسۆییەکەشیدا بانگەوازی درووستکردنی جڤاتێکی پڕ لە سوڵح و ئاشتی دەدەیت بە گوی هەموو بوونەواراندا و تەنانەت بەرانبەر ئاژەڵ و بێ زمانەکانیش شەرم و تەقوا دەتگرێت و خۆت دەگریتەوە لەوەی ئازاریان بدەیت.
بەڵام هەر چەند کاتژمێرێک لە پاش شکاندنی ئیحرام سەربڕینی ئاژەڵ و ڕشتنی خوێن دەبێتە فەریزە. تۆ دوێنێ لە ئیحرامدا بۆت نەبوو مێروولەیەک بکوژیت ئێستا هاتوویت خوێنی بزن و مەڕ و ڕەشەوڵاخ دڕژیت و وەک قوربانی پێشکەشی خودایان دەکەیت! ئەمە لە ڕواڵەتدا وەک دژەوانە و پارادۆکس دەردەکەوێت بەڵام لەقوڵاییدا سکپڕە بە گەورەترین مانای وجودی بەوەی هیچ یەکێک لە ئێمە بەبێ ڕێگەپێدانی خودا مافی ڕژاندنی هیچ خوێنێکمان نییە چ خوێنی ئاژەڵ چ خوێنی مرۆڤ. ئەم قوربانییە دەبێت پێمان بڵێت کە گەر سەربڕینی حەیوان مانای سەربڕینی حەیوانییەتی نەدا لە خۆماندا ئەوا ئەو قوربانییە جگە لە خوێنڕێژی شتێکی دیکەی لێ نامێنتەوە.
قوربانی کردن لە سادەترین مانایدا سەربڕینی شتێکە بە فەرمان و ڕێگەپێدانی خاوەن و پەروەرێنەکەی. ئەوەی پاڵ بەتۆوە دەنێت حەز و هەوا و هەوسی خۆت نییە بەڵکوو لەژێر فەرمانی کەسێکدا و بە ئیزنی ئەو و بۆ ئەو و بەو یاسایانەی ئەو دایناوە سەردەبڕیت. هیچ کەسێک مافی کوشتنی هیچ شتێکی دیکەی نییە مەگەر لەژێر ڕێگەپێدانی ئەودا نەبێت. ئەمەیە مانای دەقیق و حەقیقی ولا تأکلوا مما لم يذکر اسم اللە عليە واتە تۆ نابێت لە گۆشتی شتێک بخۆیت کە بەبێ ڕێگەپێدانی خودا و بۆ هەوا و هەوەس و زیادەڕەوی و حەیوانییەتی مرۆڤ سەربڕدراوە.
=KTML_Bold=تەوافی ماڵی خودا:=KTML_End=
تێرمی ماڵی خودا تێرمێکە لە دوای شکاندنی بتەکانی نێو کەعبە لەلایەن پێغەمبەرەوە د.خ هاتە نێو تێرمینۆلۆژی ئایینی ئیسلامەوە. پێش شکاندنی بتەکانی نێوی، کەعبە ماڵی تەزویرچیانی زێڕ و زیو و بتان بوو. پێغەمبەر د.خ بە شکاندن و فڕێدانی بتەکانی نێوی و خاڵیکردنەوەی جارێکی دیکە کەعبەی کردەوە ماڵی خودا، وەک بڵێی لە ڕێگەی شکاندن و خاڵیکردنەوەی کەعبە لە بتەکانی بیهەوێت پێمان بڵێت هەر ماڵێک لە بت پاکبوویەوە ئەوا خۆبەخۆ دەبێتە ماڵی خودا، جا ئەو ماڵە ماڵی دڵ بێت یا ماڵێک لە مەککە بێت. خودا ناچێتە ماڵێکەوە و نایکاتە ماڵی خۆی گەر پێشوەخت پڕکرابێ لە بت، دەبێت پێشوەخت ئەو ماڵانە لە بت و خۆشەویستی بۆ بتان دابماڵدرێن ئەوسا دەبنە ماڵی خودا. ماڵی خودا ماڵێکی خاڵییە، ئەو ماڵانەسی پڕن خودا بە شیاویئەوەیان نازانێ بچێتە نێویانەوە و بیانکاتە ماڵی خۆی.
جۆهانس کیپلەر دەیوت گەر خودا بشێت ماڵێکی هەبێت و لە شوێنێکدا دانیشێت ئەوا خۆر پیرۆزترین و باشترین جێگایە بۆ خودا تا تێیدا نیشتەجێ ببێت. لە تێرمینۆلۆژی دینی، فەلسەفی و زانستی کۆندا خۆر وەک موقەدەس تەماشا دەکرا، بەڵام زانستی نوێ سەلماندی خۆر نەک هەر پیرۆز نییە بەڵکوو کارلێک و تەقینەوەی کۆمەڵێک گاز و ماددەی زۆر بەهێز زیاتر نییە و شتێک نییە بەناوی پیرۆزی خۆرەوە.
بە پێچەوانەی ئەوەی ئەهلی حەدیس و سەلەفییەکان بانگەشەی بۆ دەکەن، خودا مونەزەهە لە کات و شوێن، پێویستی بە ماڵێک نییە لە دونیادا هەیبێت، گەر هەرسوور بین لەسەر ئەوەی ماڵێکی هەبێت ئەوا ئەو ماڵە کەعبەیەکی پڕ لە بت و ئیسراف و دەرگای ئاڵتوونی پەردە ئاوریشم نییە، بەڵکوو دڵێکی خاڵییە کە تەنها و تەنها خۆی تێدابێت.
کەعبە ئەمڕۆ بە ماڵی خودا نەماوە، لەبەر ئەوەی دیسان پڕکراوەتەوە لە بتی گەورە و بچووکی سیاسی دەوڵەمەند و خانەدانی پترۆ بنەماڵە و پترۆ سەلەفی و پترۆ وەهابی.
گەر لێرەشەوە پێشوەخت ماڵی دڵ لە هەژموونی بت و بتکەدە خاڵی نەکرێتەوە، سوڕانەوە بەدەوری ماڵێکدا کە خودا لەم فۆڕمەی ئێستایدا بە ماڵی خۆی نازانێت جگە لە ماندوویەتی ڕێگا هیچی دیکە ناداتە خاوەنەکەی و نایکاتە حاجی. بە شکاندنی بتەکان پێغەمبەر وتی فۆڕمی تقوسەکان گرنگ نین، ناوەرۆکەکانیان گرنگن. دەشێت سۆمەرییەک وەک دەستگرتنی ئێمەی موسوڵمان لەنوێژدا دەستی گرتبێت، قورەیشییەک سەفا و مەروای کردبێت، صابیئییەک خوێنی ڕشتبێت و قوربانی کردبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە فۆڕم نییە بەڵکوو مانای پشت ئەو سیمبۆلانەیە. قورئان زۆر بەدەقیقی ئەم مانایە بە ئیمان ناو دەبات (إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَىٰ وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ ڕَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ)
تەواف هەر هەمان تەوافی جاهیلییە لە فۆڕمدا بەڵام ئەوەی تەوافی محەمەدی لە تەوافی ئەبوجەهلی جیادەکاتەوە ئەوەیە محەمەد د.خ چ لە دڵیدا و دواتریش چ لە کەعبەدا بتی نەهێشت، ئەوەی بوجەهل بۆ زێڕ و زۆری بت و بوتکەدەبوو، بەقەولی قورئان ئەو نوێژەی ئەوان ڕووبەڕووی ماڵەکە کەعبە دەیکەن جگە لە ورتەورت و فیکەفیک و هەندێ دەست جوڵاندنی وەک چەپڵە لێدان شتێکی زیاتر نییە، واتە بێ مانا و بێ ناوەرۆکە هەرچەندە ئەوان لە فۆڕمە زاهیرییەکەیدا نوێژیش دەکەن:
(وَمَا کَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلَّا مُکَاءً وَتَصْدِيَةً)
چ کەعبە و چ دڵی زیارەتکارانی کەعبە ئەمڕۆ پڕن لە بتی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەتا لەو بتانە خاڵی نەکرێنەوە نابنە ماڵی خودا.
هەرشوێنێ بتی لێنەمێنێ دەبێتە ماڵی خودا، ماڵێک کە خاڵیبوو لە بت ئەوسا دەتوانێت ببێتە ماڵی ئەو، خودا ناچێتە ماڵێک پڕ بێت لە غەیری خۆی. وشەی (لای لا الە الا اللە) دەقیق بە مانای وێرانکردن و تارو مارکردن و ڕوخاندنی ئەوەی هەیە لە بت و هەستی بتپەرەستی دێت، تا خودا بتوانێت دانیشێت و جێگای خۆی بکاتەوە، خودا بەبێ ئەم وێرانکردنە نایەت:
لەدڵدا خەڵک و خوا بوو فائیدەی چی
کەدەم پڕ بێ لە (ایاک و ایاک)
دیوە ئاسۆیی و شوناسییەکەی تەوافکردن بەدەوری خاڵێکدا گرنگترین خاڵی میحوەرین لە چەسپاندنی جێگیری و حولحولی نەبوونی ژیاری موسوڵماندا. تەوافی بازنەیی بەدەوری خاڵێکی دیاریکراودا سیمبۆلی دیسپلین و ئادابێکی جوڵاوی بنکە چەسپاون. مەولانا ئەم باسە بە پەرگارێک دەچوێنێت بۆ ئەوەی جوڵەیەکی بازنەیی درووست ببێت قاچێکی دەچەقێنێت و بە قاچەکەی دیکەی دەجوڵێت تا کامڵترین وێنەی بازنەیی بکێشێت. پەرگار کە قاچێکی چەسپاو نەبوو هەرگیز وێنەیەکی تەواوی پێناکێشرێت. ئەرستۆ پێی وابوو بازنە کامڵترین ئەندازە و جیۆمێترییەکە کە بشێت ئێمە بیناسین. جوڵەی بازنەیی وەک درێژی و بەرزی و پانی نییە، لەقوڵاییدا مانای ئەوەی هەڵگرتووە کە شوێن ناتوانێت ببێتە هەڵگری حەقیقەتی موتڵەق، دیدێکی پلورالیستیانە بۆ ژیان سەرڕێ دەخات. بازنەیی بوونی تەوافیش بە بڕوای من دەبێت هەر ئەمەی لێبخوێندرێتەوە.
ئەمڕۆ موسوڵمانان و جوگرافیاکەیان قوربانی دوو ئافەتی زۆر گەورەن، یان ئەوەیە ناجوڵێن و بڕوایان بە جوڵە نییە، یان بێ پەروایانە و بەبێ چەقاندنی پنتێکی جێگیری وەک پەرگار بێ مەبەستانە و لە گۆترە دەجوڵێن وهەرگیز بازنەیەکیان پێ ناکێشرێت، خاڵ و مەرجەعێکی جێگیریان نییە لەدەوری بگەڕێن . تەوافی دەستەجەمعی و بازنەیی بەدەوری کەعبەدا دەبێت ئەوەی لە ئێمە وەک موسوڵمان گەیاندبێت کە بێ سەنتەر و بێ مەرجەع و بێ پەروا نەجوڵێین، ئەوانەی ئەمڕۆ شتێک دەڵێن وسبە پێچەوانەی ئەوەی ئەمڕۆ گوتویانە هیچ نین جگە لەوەی لەم ڕوکنە گەورەیەی چەقەخاڵ و خاڵی کۆکەرەوە تێنەگەیشتوون. [1]
ئەم بابەتە 22 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 11-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 22 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914 وە هەتا 1958-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
گوڵنامە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ساڵانەی ئامار و پوختەی کار و چاڵاکییەکانی وەزارەتی داد بۆ ساڵی 2016
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئامارەکانی کەش و هەوا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی سالانی 2012-2018
ژیاننامە
واحید قادر پوور
کورتەباس
کێشەکانی شانۆی کوردی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
گەیلان عەباس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دەقی تەواوی وتارەکەی سەرۆکی فەرماندە دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنەکەی جەزایر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ولیم تل-شانۆگەری یەکی بەناوبانگی شاعیری ئەڵمانی شیللر
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئالوگۆری بازرگانی (هاوردە) بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی 2016-2017
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی کفری ساڵی 1997
پەرتووکخانە
ڕێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت
پەرتووکخانە
قەیوم بەربەستی بەردەم شارەوانییەکانی کورد لە تورکیادا
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەڵماز گۆنای
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
یەڵماز گۆنای
ژیاننامە
ئەمیر حەسەنپوور
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەمیر حەسەنپوور
شوێنەوار و کۆنینە
پردەکەی قلیاسان
14-08-2012
هاوڕێ باخەوان
پردەکەی قلیاسان
ژیاننامە
جەمال حەمەکۆڵ
19-09-2015
هاوڕێ باخەوان
جەمال حەمەکۆڵ
ژیاننامە
عوسمان خۆشناو
20-07-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عوسمان خۆشناو
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
گوڵنامە
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914 وە هەتا 1958-بەشی یەکەم
24-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ساڵانەی ئامار و پوختەی کار و چاڵاکییەکانی وەزارەتی داد بۆ ساڵی 2016
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
گەیلان عەباس
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
قەیوم بەربەستی بەردەم شارەوانییەکانی کورد لە تورکیادا
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دۆخی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان؛ ئەنجامەکانی ڕووپێوی کار و بێکاری نیوەی دووەمی 2015
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئاماری پیشەسازی دامەزراوەی مام ناوەند لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕووپێوی یەکەگەڕۆکەکان لەعێراق و هەرێم بۆساڵی 2015
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕووپێوی بازرگانی ناوخۆ لە کەرتی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان 2012-2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,993
وێنە 104,854
پەرتووک PDF 19,332
فایلی پەیوەندیدار 97,579
ڤیدیۆ 1,401
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914 وە هەتا 1958-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
گوڵنامە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
ڕاپۆرتی ساڵانەی ئامار و پوختەی کار و چاڵاکییەکانی وەزارەتی داد بۆ ساڵی 2016
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئامارەکانی کەش و هەوا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی سالانی 2012-2018
ژیاننامە
واحید قادر پوور
کورتەباس
کێشەکانی شانۆی کوردی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
گەیلان عەباس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دەقی تەواوی وتارەکەی سەرۆکی فەرماندە دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنەکەی جەزایر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ولیم تل-شانۆگەری یەکی بەناوبانگی شاعیری ئەڵمانی شیللر
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئالوگۆری بازرگانی (هاوردە) بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی 2016-2017
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی کفری ساڵی 1997
پەرتووکخانە
ڕێبەری بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت
پەرتووکخانە
قەیوم بەربەستی بەردەم شارەوانییەکانی کورد لە تورکیادا
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - تورکیا ژیاننامە - جۆری کەس - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.36 چرکە!