ناو: شێخ خەرتۆ
نازناو: بابا شێخ
ناوی باوک: شێخ حاجی
ساڵی لەدایکبوون: 1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: #01-10-2020#
شوێنی لەدایک بوون: شێخان
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
شێخ خەرتۆ حاجی ئیسماعیل، لە ساڵی 1933 لە شارۆچکەی شێخان لەدایک بووە، شێخ خەرتۆ حاجی ئیسماعیل لە نەوەی شێخ فەخرەدین ئادیایە، لە ساڵی 1995 لەسەر فەرشی پیرۆزی ئێزیدی دانیشتووە کە دەکەوێتە پەرستگای لالشی نوورانی، لە ساڵی 1995ەوە بووەتە بابا شێخ و دەسەڵاتی باڵای ئایینی ئێزیدی لە ئێراق و جیهان ، بابا شێخ خەرتۆ شەش کوڕ و سێ کچی هەیە، بابا شێخ ساڵانێکە بەدەست نەخۆشی گورچیلە دەناڵێنێت و بەرەنگاری دەبێتەوە، بابا شێخیش بە میهرەبانی و لێبوردەیی و مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو خەڵکی هەموو ئایینەکان، و هەمیشە حەزی لە ئاشتەوایی بوو. وە مەعمودیەتکردنیان لە کانی کاپی (شوێنێکی پیرۆز بۆ ئێزیدییەکان لە پەرستگای پیرۆزی لالش) شایەنی باسە کە بابا شێخ لە ڕۆما چاوی بە پاپای ڤاتیکان کەوت و لە ڕێگەیەوە ئازار و لە ناوچوونی خەڵکی ئایینی ئێزیدی بە درێژایی مێژوو بە جیهان و بەتایبەت ئەوروپا گەیاند، بە داخێکی زۆرەوە بابا شێخ بۆ ڕەحمەتی خودا کۆچی دوایی کرد، لە تەمەنی هەشتا و حەوت ساڵیدا لە 1-10-2020 لە شاری هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، هەزار ڕەحمەتی بە ڕۆحی پاکی شێخ خەرتو، و هەزاران کەس لە هەموو ئایینەکانەوە بەشدارییان لە مەراسیمی ناشتنی بابا شێخ کرد لە شێخان، هەندێک ناوی شێخەکانی ئێزیدی هەیە ئەوانە کە بە درێژایی مێژوو لەسەر فەرشی پیرۆز لە پەرستگای لالش دانیشتبوون، وە ئەوانیش شێخ فەخر، شێخ عیدۆ، شێخ میشال، شێخ خامیر، شێخ ڕیشکە، شێخ ناسر، شێخ حاجی، شێخ عەلی، شێخ سلێمان، شێخ ئیسماعیل..شێخ حاجی ، شێخ ناسر، شێخ حاجی ئیسماعیل ، شێخ ئیلیاس، شێخ خەرتۆ، و دواهەمینیان کە ئێستا لەسەر فەرشی پیرۆزی ئێزیدی دانیشتووە، شێخ عەلی ئەلیاسە. [1]