تا کڵاوی لەبەرخۆی دانەنا، لەجێی خۆی دانەسەکنا.
دانەسەکنا: بەئارامی دانیشتن. لە کۆمەڵگەدا کەسانی هەڵەشە و دەست بزێو هەن، کە بەردەوام دەجووڵێن و ئامۆژگاریی کەس وەرناگرن. پەندەکە بۆ کەسێک دەوترێت کە زۆر بزێو و دەست بەخەسار بێت، هەتا خۆی تووش بەڵایەک نەکات، بەئارامیی دانانیشیت. [1]