کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,599
وێنە
  123,869
پەرتووک PDF
  22,077
فایلی پەیوەندیدار
  125,567
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕێککەوتنامەی سیڤەر(Sèvres) و بەشی خوراووی کوردان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕێککەوتنامەی سێڤر(Sèvres)
ڕێککەوتنامەی سێڤر(Sèvres)
ئیمپڕاتۆریی عوسمانی کە لە سەدەی نۆزدەدا، بە پیاوە نەخۆشەکەی ئەوروپا ناسرابوو، پاش شەڕی جیهانی و شکستی ئیمپڕاتۆرییەکانی عوسمانی، ئەڵمانیا، ئوتریش (نەمسا) و پڕۆس، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانەوە پلانی بۆ دانرا و لە چەند ڕێککەوتننامە و پەیمانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، هێزەکانی هاوپەیمان ویستیان ئەو پیاوە نەخۆشە کە جوگرافیایەکی بەرینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتبووەوە، لە کۆڵ خۆیان بکەنەوە و پلانێکی نوێ بۆ لەناوبردنی هێزێکی وا زەبەلاح دابڕێژن، کە هەم ناوچە ستراتیژی و گرینگەکانی لە دەست دەربهێنن و هەم کانگە دەوڵەمەندەکانی وزە بکەوێتە ئەو شوێن و وڵاتە نوێیانەوە، کە بۆخۆیان پلانیان بۆی هەبوو.
یەکێک لەو ڕێککەوتنامانەی پەیوەندیی بەو دابەشکارییە نوێیەی هاوپەیمانان لە ئاستی جیهاندا هەبوو، دابەشکردنی ئیمپڕاتۆریی عوسمانی بە پێی پەیماننامەی سیڤەرە.
لە کوردستاندا، بەهەڵە لە لایەن زۆر کەسەوە وا باس کراوە کە ئەو پەیماننامەیە تایبەت بە کورد بووە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە ئەو پەیماننامەیە، ڕێککەوتنێک بوو کە لەنێوان ئیمپڕاتۆریی عوسمانی و ڕووسیا و بریتانیا و فەڕەنسا واژۆ کرا و بەو شێوەیە بە فەرمی وڵاتانی هاوپەیمان لایەنێکی گەورەی شەڕی جیهانی، کە عوسمانیی تێکشکاو بوو پێمل بە ویستەکانی خۆیان دەکەن.
ئەو پەیماننامەیە لە دەی ئووتی ساڵی 1920ی زایینی واژۆ کرا.
لەو سەردەمەدا عوسمانی لە لایەن سوڵتان محەمەدی شەشەمەوە بەڕێوە دەبرا و واژۆی ئەو پەیماننامەیە بووە هۆی سەرهەڵدانی نەتەوەپەرستانی تورک و دەرکەوتنی ناسیۆنالیزمی توندئاژۆی تورک لە عوسمانیی دابەشکراو.
لە لایەکی دیکەوە کوردیش دەستی بە جموجووڵ کرد و چەندین شۆڕشی بە هێزی کوردی لەو سەردەمەدا و بەر لەویش لە چوارچێوەی ئیمپڕاتۆری عوسمانی و لە سەردەمی سەرەتای دەسەڵاتی تورکەکاندا هاتە ئاراوە. بە هەمان شێوە لە خوارووی کوردستانیش وەکی پێش تر باس کرا، هێندێک شۆڕشی بە هێز وەک شۆڕشی شێخ مەحموود هاتە ئاراوە. پێشتریش سمایل ئاغای سمکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە دەرەوەی جوگرافیای عوسمانی، شۆڕشێکی گەورەی ڕێک خستبوو کە پەل و پۆی هاویشتبووە ناوچە کوردستانییەکانی ناو ئیمپڕاتۆریی عوسمانییەوە.
کۆی ئەوانە ئەگەر بخەینە پاڵ یەک، تێدەگەین کە لایەنی براوەی شەڕی جیهانی، لە کاتی داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناویندا، نەدەکرا گوێی خۆیان نە لە تورکە توندئاژۆکان و نە لە کوردە مافخوازەکان بخەوێنن. بۆیەش هاوکات ئەو دوو نەتەوەیە بەو دوو وەسفە ناو دەهێنم، چون لە هەموو شۆڕشە کوردییەکانی ئەو سەردەمدا و تەنانەت لە شۆڕشەکانی دواتریشدا، کورد جودا لە مافی خۆی شتێکی دیکەی نەخستووەتە ڕوو و هێرشی نەکردووەتە سەر شوناسی هیچ نەتەوەیەکی دیکە و ئاڕاستەیەکی ئینسانیی مافخوازانەی بووە، کەچی هەر لەو سەردەمدا، تورکەکان و ناسیۆنالیزمی ساوای تورک، ڕەگ و ڕیشەیەکی ڕەگەزپەرستانەی بەخۆوە گرت و تا ئێستاش کە سەدەی بیست و یەکەمە، ئەو ئاڕاستەیە هەر دەوامەی هەیە و شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تورکەکان لە سەدەی ڕابردوو لەگەڵ کورد و ئەرمەنەییەکان ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێ.
بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتننامەی #سیڤەر#، کە پەیوەندیی بە داهاتوو و چارەنووسی سیاسی و کۆمەڵایەتیی هەر چوار نەتەوەی کورد و عەرەب و تورک و ئەرمەنەوە هەبوو، دەتوانین بڵێین لە خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتنامەیە، هەموو ئەو بابەتانەی ئاماژە بە ویست و خواستی تورک و ئەرمەن و عەرەبەوە هەیە جێبەجی کرا و تەنیا کورد بە هیچ کام لەو ئیمتیازانەی بڕیار بوو پێی بدرێ نەگەیشت.
پەیمانەنامەی سیڤەر لە حەوت خاڵدا خراوەتە ڕوو کە بریتین لە:
هەموو وڵاتە عەرەبەکانی پانتای جوگرافیایی عوسمانی، دەبێت لەو وڵاتە جودا بکرێنەوە.
سەربەخۆییی پاشایەتیی حیجاز بە فەرمی دەبێت بناسرێ.
ئیتاڵیا لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیای بچووک دەستی بە هەرێمک ڕابگا، دوورگەکانی دودکانس و ڕوودووس لە دەریای ئێژە وەبەر ئیتاڵیا کەوت و باقی دووررگەکانی دەریای ئێژە دران بە یۆنان.
ناوچە تورکەکانی ڕۆژهەڵات و دەوروبەری ئیزمیر دران بە یۆنان.
گەرووی بۆسفۆڕ و دادرانێل نێو نەتەوەیی کران و ئاقارەکانی دەوروپشتی ئەو دوو گەرووە ئاوییە لە چەک داماڵدران.
کۆمارێکی سەربەخۆی ئەرمەنی لە ناوچەی ئاناتۆلی ڕۆژهەڵات دامەزرا.
ناوچە کوردنشینەکانی باکووری مووسڵ، بە شەرتی وەرگرتنی خودموختاری لە چوارچێوەی قەلەمڕەوەی ئیمپراتووریدا مانەوە و مافی ئەوانیش بۆ وەرگرتنی سەربەخۆیی درایە کۆمەڵگەی نەتەوەکان تا لە ساڵێکدا ئەو مافە بە فەرمی بناسێ.
وەک دەبینین لەو حەوت خاڵەی لەسەرەوە باسی کراوە، پێنجیان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە چارەنووسی گەلانی ناوچەکەوە هەیە. تورکەکان هەر لەو جوگرافیایەدا دەمێننەوە و کۆمارێکی تورکی پێک دێنن و مافی گەلانی دیکە دەخەنە ژێر پێ. عەرەبەکان چەند وڵاتی سەربەخۆیان بۆ پێک دەهێنرێ و هەر کام لەو وڵاتانە دەبنە ئەندامی کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی. ئەرمەنییەکان دەبنە خاوەن کۆماری سەربەخۆی خۆیان و گەرووەکانی بۆسفۆڕ و دادرانێلیش بۆ هاتوچۆ و کاروباری گەیاندنی وزە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، وەک ناوچەی نێونەتەوەیی دەستنیشان دەکرێن. تاقمێک لە وڵاتانی ڕۆژائاوییش هەر کام بەشێک لە هەرێمەکانی قەراغ دەریا و دوورگەکانیان پێ دەبڕدرێ. ئەوەی دەمێنێتەوە زۆرینەیەکی کوردە لە کوردستانی ژێردەسەڵاتی عوسمانیدا، کە ژماریان لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان زیاترە و چەند بەرابەری کۆماری سەربەخۆی ئەرمەنییان حەشیمەت هەیە و خاکەکەشیان بە چوار قات زیاتر لە وڵاتی ئەرمەنستانە.
دیارە سەرپەرستی ناوچەی کوردستانی عوسمانی دەسپێردرێتە وڵاتی فەڕەنسا و دواتریش وەک دەبینین لە پەیمانەکانی دیکەدا ئەو خاڵەی باسی مافی کوردە پشتگوێ دەخرێ و لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو مافە بوویتە مایەی کێشە و مشتومڕی وڵاتانی ناوچە و کوشتاری خەڵکی کوردستان.
ئەگەر بەشێکی زۆری هۆکارەکانی سەرنەگرتنی پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆ بۆ کوردان بگەڕێتەوە بۆ گرینگیی ویلایەتی موسڵ بە سێ ناوچە و پارێزگای مووسڵ و کەرکووک و سلێمانییەوە، کە دوانیان کانگای وزە بوون و وڵاتانی وەک بریتانیا و فەڕەنسا و ڕووسیا هەر کام زیاتر لەوەی پابەندی بەندەکانی پەیماننامەی خۆیان بن، پابەندی بەرژەوەندیی خۆیان بوون و کورد و مافەکانی کوردیان کردە قوربانی، بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ پەرتەوازەییی هێزەکانی کورد لەو سەردەمدا.
نەبوونی یەکگرتوویی و ڕێبەرایەتیی یەکدەنگ و سەرهەڵدانی شۆڕشی نایەکگرتوو لە ناوچە جیاوازەکان و پۆلێن نەکرانی مافەکانی کورد لە لایەن ڕێبەرایەتیی کوردەوە، خۆی یەکێک لەو هۆکارانەی دیکەیە کە دەکرێت باسی بکرێت و وەک لایەک لە کێشەکان دەستنیشان بکرێت، کە تا ئێستاش نەیهێشتووە خەونی سیڤەر بۆ کورد وەدی بێ.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,016 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | عربي | kurdshop.net 11-11-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 22
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-07-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: عەرەبی
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 18-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,016 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!