ناونیشانی پەرتووک: پەیماننامەی لۆزان؛ پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا، 24 تەمووزی 1923
بابەتی پەرتووک: تەواوی دەقی پەیماننامەی لۆزان
ناوی وەرگێڕ: #بڕوا ستار#
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
=KTML_Bold=دەربارەی پەرتووک=KTML_End=
(پەرتووکی پەیماننامەی لۆزان) پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا 24ی تەمووزی 1923 کەوتە بەردیدی خوێنەران.
پەرتووکی پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا ناسراو بە (پەیماننامەی لۆزان) ، بڕوا ستار لە عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی.
=KTML_Bold=وەرگێڕ دەڵێت:=KTML_End= نەبوونی جیهانبینی سەرکردەکانی کورد و تێنەگەیشتنیان بووە لە هەلومەرج و پێداویستی ئەو سەردەمە، کە نەیانتوانیوە کەڵک لە دەرفەتەکان ببینن و خۆیان لەگەڵ خواستی زلهێزەکاندا بگونجێنن، بە پلەی یەکەمیش پشتیووانییەکانیان بوو بۆ مانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، کە ڕۆژگاری کۆتایی هاتبوو، لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی یەکێتی لەنێوانیاندا هۆکارێکی دیکەی ئەو ستەمە مێژووییە بوو، کە بۆ ماوەی 100 ساڵە دەرهەق بە گەلێکی دەیان ملیۆنی دەکرێت.
ئەوەی وایکرد دەقی ئەم پەیماننامەیەی لۆزان وەربگێڕمە سەر زمانی شیرینی کوردی، ئەوەیە کەڵک لە هەڵەکانی ڕابوردومان وەربگرین و نەهێڵین بڕیارەکانی ئەو پەیماننامەیە بچێتەپێش.
(پەرتووکی (پەیماننامەی لۆزان) پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا 24ی تەمووزی 1923 بەم زووانە لە سەرجەم پەرتووکخانەکان بەردەستە دەبێت. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=506048&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی زانیاری زیاتر لەسەر پەرتووکی پەیماننامەی لۆزان؛ پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا=KTML_Link_External_End=