کە پلەی گەرما بەرزدەبێتە هاووڵاتییان بەدوای خواردنەوەیەکدا دەگەرێن کەفێنکیان بکاتەوە و دڵخۆشیان بکات، میوە و سەوزەکانی وەرزی هاوین ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڤیتامیناتی تێدایە کە کۆئەندامی هەرس و دەمار چالاک دەکەن.
=KTML_Bold=لیستی ئەو خۆراکەنەی کە دەبێت بیخۆیت بۆ ئەوەی هەستی گەرمات نەمێنێت:=KTML_End=
=KTML_Bold=ئاوی لیمۆ=KTML_End=
پسپۆری خۆراک، بەها ناجی ڕێنمایی خەڵکی دەکات بەشێوەیەکی زیاتر گرنگی بەخواردنی ئاو بدەین و دەڵێت: ئەگەر لەوەرزی زستاندا پێویستمان بە خواردنەوەی 2 لیتر ئاو بێت، ئەوا بە هاویندا پێویستمان بە خواردنەوەی 3 لیتر ئاو دەبێت.
باشترە ئاوەکە لیمۆی تێبکەیت، لیمۆ لە هاویندا دەبێتە خۆراکێک بۆ پێست پارێزگاری لە پێست دەکات لەوەی تیشکی خۆر زیانی پێنەگەیەنێت، پێستیش دەپارێزیت لە قلیشان و گرێی شێرپەنجەیی.
هەروەها هەندێک میوەش هەیە کە ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڤیتامینی تێدایە وەک، شوتی، کاڵەک و هەنجیری دڕکاوی، میوەی پڕتەقاڵ و کیویش ڕێژەیەکی باش ڤیتامین C تێدایە سوودێکی زۆر باشی هەیە بۆ لەش.
پسپۆری خۆراک دەڵێت ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان نییە ئاساییە لە ڕۆژێکدا 1000 بۆ 1500 گرام بخۆن، بەڵام ئەگەر تووشبووی نەخۆشی شەکرە بێت ناتوانێت لە نیو کیلۆ زیاتر بیخوات، گرنگە میوەکە خۆی بخۆی نەک بیکەیت بە شەربەت بۆ ئەوەی سوودی زیاتر لە ڕیشالەکەی ببینیت کە بەسوودە بۆ کۆئەندامی هەرس و ڕێکخستنی شەکرە لە جەستەدا.
=KTML_Bold=ساردەمەنیەکان هەستی گەرما زیاد دەکەن=KTML_End=
پسپۆری خۆراک، گیرمین عاتف دەڵێت: خۆراکی تر هەیە کە لە هاویندا هاوڕێی مرۆڤە و وەک، خەیار، مۆز، ماست چای سەوز و ڕەش، خواردنەوە گیایەکان، هەنار کە ڕێژەیەکی باش ڤیتامیناتی تێدایە.
پسپۆرە خۆراکییەکان ئاگادارمان دەکەنەوە نابێت زیادەرۆیی بکەین لە ساردەمەنیەکان و خوادنەوە سارد و گازیەکان لەبەرئەوەی هەستی گەرمات زیاتر دەکات. [1]