سەوزە یەکێکە لەو خۆراکانەی چەندین ڤیتامین و کانزای سوودبەخشی تێدایە و جەستە پێویستی پێیەتی، کاتێک بە بڕی پێویست سەوزە ناخۆیت، جەستەت بە چەند نیشانەیەک ئاگادارت دەکاتەوە و واتای ئەوەی هەیە کە پێویستە زیاتر بایەخ بە خواردنی بدەیت.
1. قەبزی
تووشی قەبزی دەبیت، چونکە ئەو ڕیشاڵەی لەناو سەوزەدا هەیە بەدەستی ناهێنیت، کەم خواردنی ڕیشاڵیش هۆکارە بۆ قەبزی.
2. کەمیی ڤیتامین
نەخواردنی سەوزە بە بڕی پێویست هۆکارە بۆ ئەوەی ڤیتامین لە جەستەدا کەمبێت، بەتایبەتی ڤیتامین C ، K و A، فۆلیک ئەسید و ئاسن، نیشانەکانی شەکەتیی، ماندوێتی، بێهێزی، لاوازی سیستمی بەرگری، درەنگ ساڕێژبوونی برین و گرفتی ئێسک لە کەسەکەدا درووستدەبێت.
3. کەم وزەیی
مەگنسیۆم و ئاسن هۆکارن بۆ ئەوەی جەستە چالاک بێت و وزەی هەبێت، کاتێک سەوزە ناخۆیت تووشی بێ هێزی و بێ وزەیی دەبیت.
4. کێشەی پێست
سەوزە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە کە بۆ پێست سوودی هەیە، گرنگینەدان بە خواردنی کێشەی پێستت بۆ درووستدەکات، وەکوو وشکیی پێست، زبربوون و درووستبوونی کونیلە لەسەر ڕوخسار.
5. گرفتی کێش
سەوزە کالۆرییەکی کەم و ڕیشاڵێکی زۆری تێدایە، واتای ئەوەیە کە تێرت دەکات و کالۆرییەکی کەمت پێدەدات و ئەمەش ناهێڵێت کێشت زیاد بێت، بەڵام نەخواردنی وادەکات کێشت زیاد بێت و نەتوانیت کێشت کەمبکەیتەوە.
[1]