تەمەر هیندی جۆرێکی داری بەردارە کە ناوە زانستییەکەی Tamarindus indica و سەرچاوەی درووستبوونی ئەفریقایە و لە هیندستان و پاکستان چەند ناوچەیەکی تر دەڕوێت و کاتێک گیراوەکەی یان خۆی بەشێوەیەکی ڕێکخراو بەکار بهێنرێت، سوودێکی زۆری هەیە و یەکێکە لەو خۆراکانەی جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە و هۆکارێکە بۆ تەڕ هێشتنەوەی چاوەکان و هۆکارێکی سەرەکی دابەزاندنی گەرمی پلەی لەش و ڕزگاربوونە لە تا، لەگەڵ هەموو ئەمانەش چارەسەری سەرجەم کێشەکانی جگەر دەکات.
=KTML_Bold=سوودە زانستی و پزیشکیەکانی خواردنی تەمەرهیندی بۆ جەستەی مرۆڤ:=KTML_End=
1. چارەسەری تێکچوونی گەدە دەکات و تەنیا کەمێک لە ئاودا دەکوڵێنین و چەند کەوچکێک دەخۆین.
2. چارەسەری تێکچوونی هاوسەنگی ترشی جەستە دەکات.
3. سوودی زۆری بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا دەبێت.
4. ڕێژەیەکەی یەکجار زۆر ڤیتامین C تێدایە و وەک دژە ئۆکسانێکی گرنگ کاردەکات و پوکمان لە نەخۆشی دەپارێزێت.
5. سوودی زۆری بۆ پاراستنی تەندرووستی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەبێت.
6. تەمەرهیند ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکانیان تێدایە و کاریگەریان دژی درووستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەبێت.
7. تەمەرهیند ڕێژەیەکی زۆر مادەی ئاسن و مەگنیسۆم و سیامین و پۆسفۆر و ڕیشاڵەکان و کالیسۆم و نیاسینی تێدایە.
=KTML_Bold=سوودە تایبەتییەکانی دیکەی خواردنی تەمەرهیندی:=KTML_End=
1. جگەری مرۆڤ گەورەترین ئەندامی جەستەیە و زیاتر لە 500 کاری جۆراوجۆر و گرنگ لەناو جەستەمان دەکات و زۆربەی شارەزایان پێیانوایە پاراستنی تەندرووستی جگەر تەمەنی مرۆڤ درێژدەکات و لە چەندین نەخۆشی بەدورماندەکات.
2. لە گرنگترین کارەکانی جگەر پاکردنەوەی لەشە لە ژەهر پاڵاوتنی خوێن لە ماددەی زیانبەخش و هۆرمۆنەکان و پرۆتینەکان ڕێکدەخاتەوە و دەریان دەداتە ناو خوێن و تاکە ئەندامیشە لەپاش تێکچون یان بریندار بوون خۆی چاکدەکاتەوە.
3. خواردنی تەمەرهیندی سوودێکی یەکجار زۆری بۆ جگەر دەبێت و چارەسەری سەرجەم کێشەکانی دەکات و لە چەوری دەیپارێزێت.
4. سوڕی خوێن چالاک دەکات، دەبێتە چارەسەر بۆ لاوازی سێکسی.
5. هەرس ئاسان دەکات و گرژی ناوچەی کۆم ناهێڵێت، ئەمەش سوودی بۆ خانمانی دووگیان هەیە.
6. هۆکارێکە بۆ پاککردنەوەی منداڵدانی ژن و بەدورخستنی لە نەخۆشی ژنانە.
7. بەهۆی خواردنی تەمەر هیندییەوە سوڕی مانگانەی خانمان ڕێکدەبێتەوە، ئازارەکانیشی کەم دەکاتەوە. [1]