لە وەرزی هاویندا زۆرکەس تووشی گرفتی کەمخەوی دەبن، هەندێکجاریش بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هۆکارە، ئەمەش گرفتێکی باوە و کاریگەریی دەکاتە سەر چالاکی و ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانە، بەڵام نۆ ڕێگە هەیە یارمەتیت دەدات ئەم گرفتەت چارەسەر بکەیت.
1. کاتی خەوی خۆت دیاری بکە، ڕۆژانە لە کاتێکی دیاریکراودا بڕۆ ناو جێگەی نووستنەکەت، چونکە جەستەت بەو کاتە ڕادێت کە بخەوێت و کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەت ڕێکدەبێتەوە، هەروەها بەیانیان زوو هەستە، بەمشێوەیە شەو ناچاردەبیت خەوت لێکەوێت.
2. پەردەی ئەستوور بۆ ژوری نووستن بەکاربهێنە، بەم شێوەیە ڕێگری دەکات لەوەی بەرزیی پلەی گەرمی دەرەوە بێتە ژورەوە.
3. خۆت لە هەموو ڕووناکییەک بەدوربگرە، بەتایبەتی مۆبایل، لاپتۆپ، یان تابلێت.
4. ڕێژەی خواردنی کافایین کەمبکەرەوە، لە دوای ئێوارەوە بەهیچ شێوەیەک، چا، قاوە یان خواردنەوەی گازیی مەخۆرەوە.
5. بڕی شەکر لە خۆراکەکانت کەمبکەرەوە، چونکە جەستە تووشی شەکەتیی دەکات و ڕێگری دەکات لەوەی پشوو بدەیت.
6. وەرزش بکە و بە پێ ڕۆیشتن بکە بە بەشێک لە شێوازی ژیانت.
7. پێش نوستن گەرماوێکی گەرم بکە، وادەکات بە زویی خەوت لێبکەوێت.
8. شێدارکەرەوەی جەستە بەکاربهێنە، چونکە ناهێڵێت جەستەت هەست بە گەرما بکات.
9. خۆت لە فشاری دەروونی بەدوربگرە، یۆگا و میدیتەیشن بکە، ئەگەریش نەتتوانی، ڕاهێنانی هەناسەدان بکە بۆ ئەوەی ئارام بیتەوە. [1]