=KTML_Bold=پێکهاتەی کاڵەک (گندۆرە) لەڕووی زانستییەوە:=KTML_End=
ئاو %92
پڕۆتین %7
شەکر %6
چەوری %0.2
ڕیشاڵ %0.5
کانزا %0.5 کە ئەمانەن، گۆگرد، فۆسفۆڕ، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، کلۆر، مەگنیسیۆم، ئاسن و مس.
ڤیتامین (C ، A ، D ، B2).
=KTML_Bold=سوودە زانستی و پزیشکیەکانی و بەکارهێنانی کاڵەک بۆ جەستە:=KTML_End=
- بۆ زیادکردنی میز و توانەوەی بەردی گورچیلە باشە.
- بۆ پاککردنەوەی سییەکان لە تف و بەڵغەم باشە بەتایبەتی کاتی تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین و زەنجەفیل.
- هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاویە.
- هەرس زیاد دەکات و قەبزی لادەدات.
- تینوێتی دەشکێنێ و پلەی گەرمی دادەبەزێنێ.
- چالاکی جگەر زیاد دەکات.
- توێکڵی دەرەوەی بۆ بیرۆ و نەرم کردنەوەی پێست باشە، لەگەڵ گۆشت تێکەڵ دەکرێت تاوەکوو زوو پێبگات.
- عارەقهێنە و میز زیاد دەکات و قەڵەوت دەکات و ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.
- شیری دایک زیاد دەکات و باشتر وایە لەبەینی ژەمەکان بخورێت.
- خوێن زیاد دەکات و بۆ توانای سێکسی و سیل و مایەسیری و قەبزی بەکاردێت.
بۆ دانانی بەردی گورچیلە و میزەڕۆ توێکڵی وشککراوی کاڵەک و دەنکی گەنمەشامی و پێکوڵە لە هەریەکەیان (30) گرام دواتر بیکە پۆدر و گەنمەشامیەکە (25) خولەک بکوڵێت بەنەرمی، بەڵام پۆدری دوەکانی تر (5-10) خولەک کۆڵاندنی دەوێت و ئاوی هەرسێکیان لیترێک بێت دوای ساردبوونەوە و پاڵاوتن سێ ژەمە پەرداخێک دەخورێتەوە واتە بە دوو ڕۆژ بیخۆرەوە، ئەگەر بەردت دانەنا دووبارەی بکەرەوە بەڵام لەپێش خواردنەوەیدا کەوچکێک زەیتی زەیتون بخۆرەوە.
تۆوەکەی گەرم تر و ملیین ترە بۆ ئارەزوی سێکسی، کۆکە، وشکی زمان، گەرو وە سووتانەوەی دوای میز، گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە.
توێکڵی تەڕی لە پێست بدرێت جوانی دەکات وەکوو مەڵهەم بۆ چاوی ڕیپۆقاوی بۆ سەر سکی منداڵ بەکاردێت.
=KTML_Bold=تێبینی: نابێت کاڵەکی شیرین بەسکی بەتاڵ هەموو ڕۆژێک بخورێت نابێت لەگەڵ پەنیر و هەنگوین بخورێت=KTML_End=. [1]