دەوترێت بۆ ئەوەی بەیانیت ڕۆژێکی نوێ بێت، دەبێت بزانیت ئەمڕۆت چۆن کۆتایی پێدەهێنیت، چونکە لە چ دۆخێکدا بخەویت، بەیانی لەو دۆخەدا بەئاگا بێیتەوە.
ماڵپەڕی Antimaximalist چەند ڕێگەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ڕۆژەکەت کۆتایی پێبهێنیت بۆ ئەوەی بەیانییەکی باشترت هەبێت.
1. لە بەکارهێنانی مۆبایل، لاپتۆپ و هەر ئامێرێکی تەکنەلۆژی دووربکەوەرەوە، لایەنی کەم دوو کاتژمێر پێش نووستن.
2. پلانی ڕۆژی دواتر دابنێ، بەم شێوەیە لەگەڵ هەستانت دەزانیت چۆن ڕۆژەکەت دەستپێبکەیت و هەنگاوەکانت چۆن و بە چ ئاڕاستەیەک دەبن.
3. ژووری نووستنەکەت چاک بکە، پاشان بخەوە، چونکە بەیانیان کە بەئاگا دێیتەوە لە ژوورێکی پەرش و بڵاو، سترێس دەبیت و کاریگەریی ناڕاستەوخۆ لەسەر باری دەروونی ڕۆژەکەت درووستدەکات.
4. کات لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەرە، چونکە دانیشتن لەگەڵ خێزانەکەت فشاری دەروونیت کەمدەکەنەوە و واتلێدەکەن هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.
5. تەواوی ئەو بابەتە نەرێنیانەی لە ڕۆژەکەدا کاریگەرییان لەسەر دەروونت درووستکردووە، ئەگەر نەتتوانی بۆ کەسێکی باس بکەیت، بیاننووسە، بەمشێوەیە بۆ ڕۆژی دواتر کاریگەریی نەرێنیت لەسەر درووست ناکەن.
6. ئامانجێک دابنێ، تەنانەت ئەگەر بچوکیش بێت، بە خۆت بڵێ کە لە ڕۆژی نوێدا دەبێت هەوڵ بۆ ئەو ئامانجە بدەیت و بەدەستی بهێنیت. [1]