هەندێک نیشانە هەن، باس لە کەمی و نەبوونی ڤیتامینەکانی لەشت دەکەن و کاتێک ئەو نیشانانەت لێ دەرکەوتن، پێویستە خێرا سەردانی پزیشک بکەی، وێڕای گشت ڤیتامینەکان، دیارە ڤیتامینەکانی بنەماڵەی B بۆ جەستە زۆر پێویستن و نەبوونی ئەم ڤیتامینە تەندرووستی تووشی کێشەی جدیی دەکات.
=KTML_Bold=نیشانەکانی تێکچوونی تەندرووستیت لەژێر کاریگەریی کەمیی ڤیتامینەکان بریتین لە:=KTML_End=
1- ئێش و ئازاری پەنجەکانی پێ و ژێر لاق (نەبوونی کالسیۆم، پۆتاسیۆم و مەنگزیۆم).
2- قڵیشانی لێو (نەبوونی ڤیتامینی جۆریB).
3- هەستکردن بە بێتاقەتی و ماندوویەتی بە درێژایی ڕۆژ (نەبوونی ڤیتامینی جۆریB2).
4- تەزینی هەمیشەیی دەست و لاقەکان (کەمیی ڤیتامینەکانی B6 ، B12).
5- سەردەرهێنانی زیپکە لە باسک و سەر گۆناکان (وەکوو پێوسیت ڤیتامینی A و D نییە).
6-حاڵەتی خەمۆکی (نەبوونی ڤیتامینیD جەستە).
7-هەڵوەرینی تاڵەکانی قژ (پویوەندی بە ڤیتامینی Bیەوە هەیە).
8- کێشەی چاوەکان (نەبوونی ڤیتامینی A).
9- هەبوونی حاڵەتی ڕشانەوە و قەبزی و ڕەقبوونی زگ (نەبوونی ڤیتامینیB12).
10- خوێنبەربوون لە پووک و درەنگ چاکبوونەوەی شوێنەواری برین (جەستە ڤیتامینی C نییە).
11- بێخەویی شەوانە (کەمیی ڤیتامینی جۆری B5).
12- وشک هەڵگەڕانی پێست (نەبوونی ڤیتامینەکانی A و B نییە).
13- حاڵەتی زگچوونی بەردەوام (کەمیی ڤیتامینی جۆریB9). [1]