ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای/ بەشی سیانزەیەم
نووسەر: #ڕزگار خۆشناو#
$کورد لە کێ با جاسووسیش لەوێ بوون!$
پاشی ئەوەی تەلەبە #کورد#ەکان بەهاری ساری 1974، بەغدایان بەجێ هێشت و بوونە پێشمەرگە، وەزعی کوردەکانی بەغدایێ بە عام خراپ بوو، حەملەی مڕاقەبە و ئیستیفزاز و گرتنی کوردان دەستی پێ کرد! وەختی خەرکی عەرەب بیانزانیبا کوردی، ئەوجا لە کێندەر بای، خۆیان لێ دوورەکردیۆ!
شەوەکی ئەمن و هەردوو برادەرم کاک خەلیل وەندی و ئەسعەد قەرەداغی لە باڕەکی نزیک ساحەی تەحریری دانیشتبووین، چونکە بە کوردی قسەنەکرد، چەند ئەمنەک لە نزیکەمە دانشتبوون گێیان دابوە قسێ مە! پاشی دانیشتنەکەی، کاک خەلیل ئەمنی بە سەیارێ خۆی گەیاندە هوتێلی و کاک ئەسعەدیشی گەیاندەوە ماری ئەو خزمەی مێوانیان بوو، هەر لە سەیارەی هاتبووە خوارێ، ئەمنەکان گرتبوویان و هەتا سبەینێ تەحقیقیان لەگەر کردبوو، لە بەغدایێ چ دەکا و؟ شەو لەگەر مە باسی چیەکرد؟ باش بوو دوایێ بەڕەلایان کردبوو.
ئەو وەزعە تەئسیری لە خیندنی منیش کردبوو لە مەعهەدی و خاسەتەن ئەوانەی بەعسیی تۆخ بوون دەیانزانی ڕەنجبەری برام مەعهەد فنوون جەمیلەی بەجێ هێشتیە و بوویتە پێشمەرگە! حەفلە و سەفرەی تەلەبەی کورد مەگەر کوو بکرابان، ئەویش ئەگەر کرابان ئەوە ئۆندە ئەمن و مخابەرات بەگەر دەکەتن، زەوق و تامی بڕابوو!
ئێوارەکی لەگەر کوڕەکی برادەر کە عەرەب بوو گۆرانیی دەگۆت، لە حەفلەکی بەسڕەی بە سەیارەی کرێ دەگەڕاینەوە بەغدایێ، تەقریبەن نیو سعاتی مابوو بگەینە بەغدایێ، ڕاست لە ناوەڕاستی جادەی سەیارە کەتە قۆرتەکی و بووە هەرا، یەک دووەک نووستبوون خراپ بریندار بوون، باش بوو ئەمن هیچم لێ نەهات، برادەرەکەشم هەندەک دەستی بریندار بوو بەران چ نەبوو!
ئەو وەختی وەکی هەنکە نەبوو زوو ئیسعاف بگاتە سەرت، زۆر خەرکمان هاتنە هانایێ، ئەمەش ئەشیای خۆن و عوودەکەم لە سەیارەی هینا دەرێ و لەگەر برادەرەکەم لەسەر ڕەسیفی جادەی ڕاوەستاین، گۆتمان بەرکی ئێکەک دەنگەینتە بەغدایێ! هەندەی نەبرد سەیارەکی گەورەی جوان ڕاوەستا /وابزانم، زیاتر لەبەر خاتری عوودەکەی بوو/ بەمەی گۆت: ئەنگۆ لەناو ئەو سەیارەیدا بوون کە تووشی حادیسەی بوو؟ گۆتمان: بەرێ گۆتی: دە وەرن سوار بن بتانگەینمە خەستەخانەی.
وەڵا ئەمەش سوار بووین، لە ڕێیێ زۆر سوئالی لێ کردین، چ دەکەین و لە کێ بووین؟ دیار بوو ئەهلی زەوق بوو حەزی لە گۆرانی و مۆسیقای بوو! گۆتی: وابزانم ئۆندەی ناینی بچینە خەستەخانێ، ئەنگۆ باشن، ئەمن شوقەکم هەیە دەەچینە وێ ئیسڕاحەتەکی بکەن و چایەکی بخۆنەوە و ئەگەر زەوقیشتان لێ بوو هەندەک گۆرانیانم لۆ برێن ئەمەش گۆتمان: کوت پێ باشە واکەین.
لە قسەکردنی پێچوو یا کابرایەکی دەورەمەند، یا مەسئوولەکی گەورە بی! بەران کە دەبانجەکم لە ناو سەیارەی دیت، زانیم ئەوەی دووەمە! لە دری خۆم گۆت بە حادیسەی سەیارەی نەمردین، کابرا مجرم و پیاوکوژ دەرنەچی گولەکمان لێدا لە تڕی سەی بچین! بەران کە چوینە شوقەکەی لە (مەنسووڕ)ی، کە ئەو وەختی ڕاقیترین مەنتیقەی بەغدایێ بوو، گوتم خوایە ئەوە دەبی ئیشی چ بی؟ دیار بوو ئێکەکی دانابوو خزمەتی دەکرد و چای لۆ مە لێنا و شەربەت و کێک و پاقلاوەی لۆ هیناین.
کابرا گۆتی: خۆتان تێر مەکەن، دەزانم ڕێ و دوور بووە ئەمن ناردم کەبابتان لۆ بێ ئەمەش گۆتمان: خۆت ئەزیەت مەدە ئۆندە بەس بوو ئەمەش لەو مەتعەمەی ڕێی بەسڕە و بەغدایێ نانمان خواردبوو، بەران تێرمان نەخواردبوو چونکە برنجیان نەمابوو، لۆیێ هێشتا برسین بوو! پاش زگ پڕبوونێ کابرا گۆتی: ئەوجا هەندەک گۆرانیانم لۆ برێن و مۆسیقام لۆ لێدەن! ئەمەش دەستمان بە مۆسیقا لێدان و مەقام و گۆرانی کردوو، کابرا هەر لێناگەڕا ڕاوەستین، دیار بوو زۆر زەوقی پێهاتبوو، کابرا تۆزەک دەشەلی، بەران نە ئەو و نە ئەمن جورئەتمان نەبوو پێی برێین لۆ وای لێ هاتیە! ئەو بە مەی گۆت: ئەوشەو هەر ئیزنتان نادەم بەران لەبەر ئەوەی برادەرەکەم لە وەزارەتی سەقافە و ئیعلام موەزەف بوو، پێن نەکرا شەوێ لەوێ بین، کابرا ڕەقەمی تەلیفۆنی خۆی دا مە و گۆتی مەدەنە کەس و بە سائیقەکی خۆی گۆت: ئەو دوو کەسەی بگەینۆ مارێ ئەوجا لە کێندەرێ بن!
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!