تاژی زۆری تێبەردەی، ئاخری لە ڕاو دەکەوێ.
تاژی: لە کوردەواردا بۆ ڕاو بەکاردێت، باڵای لە سەگ بەرزترە و لەشولاری باریکترە، لە گرتنی نێچیردا تیژڕەوە، بەڵام ئەگەر زۆر لە ڕاودا بەکاربێت، ماندوو دەبێت و توانای کەم دەبێتەوە، پەندەکە واتە: هەموو شتێک بە ئەندازەی خۆی دەکرێت بەکاربێت، لەوە تێپەڕێت بێکەڵک دەبێت. [1]