تەممەڵی بەغدایە، کەس نانی نەدایە.
تەمەڵ: مەبەست لە کەسی کارنەکەر و تەوەزەلە کە لە جێگەیەکدا پاندەبێتەوە و دەبێتە سەربار بەسەر دەوروبەرەکەیەوە، بەغدا: مەبەست لە پایتەختی دەوڵەتی عەباسییە، لە پەندەکەدا مەبەست لە جێگەیەکی دوورە، واتە: کەسی کارنەکەر لێرەوە بۆ جێگەی زۆر دوور دەڕوات، بەس بۆ ئەوەی نانێکی بدەنێ بەڵام کەس نایداتێ. [1]