تفەنگی دوورحوکم مەدە دەستی نەزان.
تفەنگی دوو حوکم: مەبەست لە جۆرە چەکێکە کە فیشەکەکەی لە جێگەی زۆر دوور نیشان بپێکێ، واتە: هەموو ئیشوکارێکی گرنگ کە لە ئاییندەی دووردا کاریگەریی هەبێت و پەیوەندی بە چارەنووسی گەلەوە هەبێت، دەبێت بدرێتە دەستی کەسی زانا، گەر نەزان ڕابەرایەتی بکات، گەل تووشی ڕۆژڕەشی دەکات.[1]