تێگەیشتن خۆشترە لە پڵاوخواردن.
پڵاو: جۆرێک خواردنی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە برنجی کوڵاوی پاڵیوراو پاشان ڕۆنی قرچاو دەکرێ بەسەریدا. لای زانا و دانای کورد، زانست و خوێندنەوە خۆراکی مێشکە، لە خواردنی چێشت باشترە. پەندەکە واتە: بیروگۆش و زانین لای مرۆڤی هۆشمەند، بەهای زۆر زیاترە لە تام و چێژی خواردن. [1]