ناو: ڕەمەزان
نازناو: مەلا ڕەمەزان بوتی
باوک: عومەر موراد
ساڵی لەدایکبوون: 1888
ساڵی کۆچی دوای: 1990
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #جلکە# ی شاری#شڕناخ# ی باکووری کوردستان.
شوێنی کۆچی دوای: شاری #دیمەشق# پایتەختی وڵاتی سووریا
$ژیاننامە$
مەلا ڕەمەزان بوتی لە ساڵی 1888ی زایینی لە گوندی جلکە لە شڕناخ لە دایکبووە، ناوی تەواوی ڕەمەزان عومەر مورادە. مەلا ڕەمەزان مامۆستا بووە، لە قوتابخانەکانی زانستەئایینیەکانی کوردستان، قوتابخانەکەی پڕبووە لە قوتابییانی زانستی ئایینی و بەناوبانگترینی قوتابییەکانی بریتین لە: (شێخ محەمەد سەعید سەیدە و سەید محەمەد فندەکی) کە لەلایەن مەلا ڕەمەزان بوتی وەک زانا و مودەڕیس وەسفکراوە.
جارجارە نوقمی تاریکی و ڕەشایی خەمۆکی دەکرا، کاتێک بە سەرسوڕمانەوە لەلایەن دەورییە قوورسەکانی سەربازانی داگیرکەر و پۆلیسی تورکەکان بە چەکێکی قوورسەوە و ئامادە بۆ شەڕکردن، ئەوا دەبێت دەنگی موعزینەکان بشاردرێتەوە، وەک چۆن دەسەڵاتدارانی تورکیا بە زمانی تورکی بانگەوازی نوێژیان بەسەر مزگەوتەکانی کوردستان و تورکیادا دەسەپاند و مزگەوتەکانیش دەبێت وابن، خاڵی لە قورئان و پەڕتووکە ئایینیەکانی تر، کە بە زمانی عەرەبی یان زمانی کوردی چاپکراون، ئەمەش یەکەم هۆکاری سەرەکییە کە وایکرد مەلا ڕەمەزان بوتی کوردستان بەجێ بهێلت، کە تاریکی داگیرکاری تورکیا داپۆشیبوو، لە ساڵی 1933ی زایینی گوندەکەی بەجێهێشت، پەنای برد بۆ دەوڵەتی سووریا، بۆ ئەوەی لە پایتەختەکەی دیمەشق نیشتەجێ بێت.
ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات: ( کە نەکەوێتە ناویەوە خووی ئەم کەسانە و تووشی ئەو جۆرە خۆبەزلزانینە بن، لە سەردەمێکدا کە مرۆڤ زیاتر زەلیل نابێت) .
مەلا ڕەمەزان بوتی زۆر خواپەرست بووە لە پەیوەندی و مامەڵەکانیدا، پەیڕەوی زمانی خۆی دەکرد و ئەوەی لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی دا دەگوزەرا، بە باشی ئاشنایی لە زۆرێک لە زانستەکان دا هەبووە، وەک لۆژیک و زانستە ئایینیەکان، ڕێزمان و مۆرفۆلۆژی. ئامۆژگاری زۆرێک لە قوتابییانی دەکرد، کەپێویستە و مامۆستاکانیان بە ڕووکەش سەیر نەکەن، لێکۆڵینەوە بکەن، و هەڵەنەکەن و بەدواداچوون بۆ دەقەکان و ماناکانیان بکەن.
مەلا ڕەمەزان بوتی لە ساڵی 1990ی زایینی کۆچی دوایی کرد. ئەو ڕۆژە پرسەکەی بە شەقامەکانی دیمەشقدا ئەنجامدر.[1][2]