جەماوەری دلسۆزی کوردستان ..........
بنەماڵەی سەربەرزى شەهیدانی #هەڵەبجە#..........
بەر لە 35 ساڵ و لە #16-03-1988#، ڕژێمی بەعسی فاشی و دڕندە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆسەی بەکۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان بە بەرچاوی جیهان زۆر دڕندانە شاری هەڵەبجەی کیمیابارانکرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 5 پێنج هەزار هاونیشتمانی شەهید بوون و هەزارانی دیکەش بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش ئاوارەی سەرسنوورەکان بوون.
کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تاوانێکی جەرگبڕ بوو، هیچ بیانوویەک نەبوو بۆ بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە دژی خەڵکی سڤیلی شاری هەڵەبجە جگە لەوەی کە ناسنامەی هەڵەبجە کوردستانی بوو ، ڕژێمی بەعسی دڕندە ئەو کۆمەڵکوژییەی بە بەرچاوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجامدا، شارێکی بەتەواوی لەناو برد، لەم کاتەدا هیچ وڵات و ڕێکخراوێک ...... بەرانبەر ئەو تاوانە گەورەیە دەنگیان بەرزنەکردەوە ، بۆیە پێویستە هەموو ئەم وڵات و کۆمپانیایانەی کە لەوکاتەدا هاوکاری ڕژێمی بەعسی فاشییان کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازە ژەهراوییانە لە دادگای نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن و قەرەبووش بە زیانلێکەوتووان بدەن و بەشداری ئاوەدانکردنەوە و پاککردنەوەی شاری هەڵەبجە لە شوێنەواری کیمیایی و بەژەهربوون بکەن و پێویستە حکومەتی ئێراقی فیدڕاڵیش قەرەبووی هەڵەبجەییەکان بکات. هەر چەندە هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی فیدڕالیەوە بەفەرمی وەک پارێزگا ناسێنرا، بەڵام دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵەبجەییەکان.
بژی کوردستان.
بمرن داگیرکەران و ناحەزانی گەلی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
#بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان#
#16-03-2023#
[1]