=KTML_Bold=لەساڵڕۆژى دامەزراندنی کۆمارى کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان پەیامێک ڕادەگەینێت=KTML_End=
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان ......
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ......
بە بۆنەی ساڵوەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی گەلی کوردستان دەکەین .
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان ..... ئەمڕۆ خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر بڵند و پڕ شکۆ گەر خۆمان لەخۆمان تێک نەدەین ئەوا هیچ هێز و وڵاتێک و پیلان و پیلانگێڕییەک ناتوانێ کاروانی پڕ لەشکۆی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان بەرەو دواوە بگەڕینێتەوە . ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر گەلی کوردستان پێویستیان بەیەکێتی نەتەوەیی و یەکخستنی نێوماڵی خۆیەتی و ئەو ئیرادە نەتەوەیەش تەنیا بە دانانی ستراتیژێکی نوێ بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان دەبێتە چارەسەر . ئەو دۆخ و ڕەوشەی کەئێستا ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە کات و ساتێکی زێڕینە بۆ دەستەبەر کردنی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان لە کوردستان بە ئامانجی دامەزراندنەوەی کۆماری کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ . ئەمڕۆ لە باکوور و باشوور و ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بەیەک دەنگی و یەکڕیزی هەیە بۆ گەیشتن بەئامانجە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان، لاوانی گەلەکەمان لە کوردستان لە دژی تیرۆریستان لە یەک سەنگەردا پارێزگاری لەخاک ونیشتمان دەکەن و ئازادی #کۆبانێ# و #شەنگال# بەرهەمی یەکێتی نەتەوەیی و یەکگرتووی ئیرادەی نەتەوەیی گەلەکەمانە، بالەم ڕۆژە مێژوویە نەتەوەییەدا پەیمان نوێ بکەیەنەوە تا گەیشتن بە مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان کە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ و یەکگرتوو لەژێر یەک ئاڵا و یەک ئامانج درێژە بە خەبات وتێکوشان بدەین، لەبیرمان نەچێت کە #پێشەوا قازی محەمەد# سەرۆک کۆماری کوردستان و هەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە گیانی پاکیان لەپێناو ئامانجە پیرۆزەکانی گەلی کوردستان بەخت کردووە، لە کۆتاییدا جارێکی تر بە بۆنەی 2ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی کۆماری کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت تێکۆشەران و خەڵکى قارەمانی کوردستان دەکەین.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
#بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان#
22-01-2023
[1]