چ بەرد لەسەر بدەی یان سەر لە بەرد بەدەی، هەر سەر دەشکێ.
سرووشتی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان وایە کە کەسە لاواز و بێدەسەڵاتەکان کە چینی چەوساوە و زەحمەتکیشن، لەڕاستی هێز و توانای کەسی دەسەڵاتداردا، بەرگەناگرن و زوو تێکدەشکێن، پەندەکە واتە: بەرانبەر بەشتی بەهێز، هەمیشە شتی لاواز و ناسک تێکدەشکێ و لەناودەچێت. [1]