چەقەڵ مەشهورە ئاموزای سەگە.
چەقەڵ: ئاژەڵێکی کێویی گۆشتخۆری دڕندەیە، شێوەی کەمێک لە سەگ دەچێت و یەک بەرەبابن، لەدەم چەم و ڕووبارەکان بە کۆمەڵ دەژین. مەشهور: بەناوبانگ. چەقەڵ هیچ کەڵکێکی بۆ مرۆڤ نییە جگە لەزیان بەڵام سەگ پاسەوانیی بۆ مرۆڤ دەکات. پەندەکە واتە: لەناو بەرەبابێکدا دەکرێت هەموویان باشبن بەڵام یەکێکیان خراپ بێت. [1]