چەن بەربووک لە بووک جوانتر بێ، بووک بەختی هاتووە.
بەربووک: بەو ئافرەتە دەوترێت کە چاودێری شەوی بووکێنی بووک و زاوا دەکات، لە کوردەواردا کچان پێیان وایە ئەو کچەی بەختی بیهێنی، کوڕێک دەیخوازێت، چەندە بەربووک جوانتر بێت، زاوا هەر بووکی دەوێت، پەندەکە مەبەستی لە ناوچەوان و بەختی مرۆڤە کە هاو دێت. [1]