چەند لە کەرێ بەر ئەبێ، ئەویش ئەوەندە درۆیان دەکا.
درۆ مێژوویەکی دێرینی هەیە، مرۆڤەکان لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتیی خۆیاندا پەنای بۆ دەبەن، کورد دەڵێت: پەتی درۆ کوورتە، هەر چەندە کەسێک پەنا بۆ درۆ بەرێت، لە چرکەساتێکدا کارەکانی سەربگرێت، بەڵام دوایی ئاشکرا دەبێت و هاشوهوشی بەتاڵ دەبێتەوە، پەندەکە بۆ کەسی درۆن و لەوچە بەکاردێت.[1]