چوومە سەردارێ و هاتمەخوارێ.
کەسی کەللەڕەق لەناو کۆمەڵگەدا زۆرن کە بڕیار لە کارێک بدەن دەیکەن، دواتر لە ئەنجامە خراپەکانی دەردەکەوێت، پەشیمان دەبنەوە، ئەم جۆرە کەسانە ئامۆژگاریی پیر و بەتەمەنەکان ناچێت بەگوێیاندا. پەندەکە واتە کەسێک لەسەر کارێک سووربێت و ئەنجامیبدات، بەڵام دواتر پەشیمانی دەربڕێت.[1]