چی باویتە مەنجەڵێ، ئەوە دێتە ناو ئەسکوێ.
چی باویتە: چێ بخەیتەناو. ئەسکوێ: کەوچکێکی گەورەی دەم زلی کلک درێژە، چێشتی شلەی لە مەنجەڵ پێتێدەکرێ (فەرهەنگی خاڵ) مرۆڤ ڕۆژانە چ کاروکردەوە و ڕەفتارێک ئەنجامدەدات، ئەوە دێتەوە ڕێگەی، واتە: باش ڕەفتار بکەیت، کاروکردەوەی باش دێتە ڕێگەت. [1]