بەخۆی ئەپەسمێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بەخۆی ئەپەسمێ)، وتراویشە: خۆپەسمین، زۆرجاران لە کۆڕوکووبوونەوەکاندا هەندێک لە مرۆڤەکان زۆر بەخۆیاندا هەڵدەڵێن و ستایشێکی زیاد لە پێویستی خۆیان دەکەن، لە خۆشناوەتیدا بەتەوسەوە بەو کەسانەی کە زۆر خۆیان لاپەسندە دەڵێن: بەخۆی ئەپەسمێ یان خۆپەسمینە.[1]