حەقی خۆی دایەوە دەستی خۆی.
حەق: ماف یان بەشی کەسێک لە شتێک کە بیسەنێ، کورد دەڵێ: هەق دەسەندرێ نادرێ، پەندەکە بۆ کەسێکی ستەمدیدە بەکاردێت، کە مافی لای کەسێک بێت، نەیداتەوە، بەهۆی کەسیکی بەهێز و خاوەن پلەی کۆمەڵایەتی بەرزەوە، مافەکەی دەستبکەوێتەوە، واتە: کەسێک بەزۆر بۆی بسەنێتەوە. [1]