حەقی من بدە و حەقی تۆش خوا کەریمە.
حەق: ماف مەبەست لە بەشی مرۆڤێکە لە سامانێک کە بیەوێ، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لە ماڵ و مڵکێک لەپێشدا داوای مافی خۆی بکات، ئەوەش ڕەفتاری کەسی خۆپەرستە، تەنیا خۆیان و مافەکانیان لاگرنگە، خۆیان تێروپڕ و پۆشتەبن، دواتر کەسانی تر ماف وەردەگرن یان نا، بەلایانەوە زۆر گرنگ نییە.[1]