حەوجە حەوجە گای گەوجە.
حەوجە حەوجە وشەیەکی لێکرداوە، لە کوردەواردا بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێک پەشیمان بووبێتەوە، پێشتر چەندیان پێوتبێت بێکەڵک بووبێت، گەوج: باڵاترین پلەی نەزانییە، پەندەکە بە کەسێکی دەوترێت کە زۆر ئامۆژگاریی بکرێت بۆ ئەوەی کارێک نەکات، بەڵام هەر دەیکات و دواتر پەشیمان دەبێتەوە. [1]