حوشتر بە کوتکێ، ئاونادرێ.
کوتک: لە کوردەواردا گەر دار بێت بۆ ساوەر کوتان و گەر ئاسن بێت بۆ بەرد شکاندن بەکاردێت، ئاونادرێ: شوانکارەی کورد کاتێک ئاو بدات بە ماڵات دەڵێت: ئاومداون. پەندەکە مەبەستی لەوەیە هەندێک کار کە شارەزایی پێویستە، بە کوتەک بە هەموو کەسێک ئەنجامنادرێت. [1]