حیزی هەمبانەی لۆکەیە، چەندی تێبکەی دەیگرێ.
هەمانێ: هەمبانە یان ئەمبار بۆ هەڵگرتنی دانەوێڵە بەکارهاتووە (فەرهەنگی هەمبانە بۆرینە) ، لۆکە بەرهەمێکی ڕووەکییە، کێشی سووکە، کاتێک دەکرێتە هەمبانەوە بڕێکی زۆر دەگرێت، چونکە توانای پەستاوتنی هەیە، پەندەکە واتە: کەسی ترسنۆک هەیە وەک هەمبانە وایە، هەرچی پێبڵێیت قسەناکات. [1]